ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی كه‌لوپه‌لی كاسبكاران له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران


KMMK :

ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی رێبه‌ندان، هێزە چەکدارەکانی کۆمار ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سەردەشت ژماره‌یه‌ك لە کاسبکاران ئه‌دەنە بەر دەسڕێژی گوله‌ و دواتر ده‌ست به‌ سه‌ر كه‌لوپه‌ل و ئه‌سبه‌كانیاندا ده‌گرن.

ژمارەیەک لە کاسبکاران، لە دەوروبەری گوندی “بێتووش” سەر بە شاری سەردەشت، دەکەونە بۆسەی ‌هێزە ئەمنیەکانی کۆمار ئیسلامی ئێران و تەقە لە کاسبکاران دەکەن. لە ئەنجام دا ، ٥ سەر ئەسپی کاسبکاران لە ناوچوون و هەروەها دەست بە سەر ١٥ سەر ئەسب و كه‌لۆپه‌لی کاسبکارەکاندا گیرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan