KMMK :
هاوڵاتییەکی کورد بەناوی جەواد کەریمی خەڵکی زەڕین ئاوا لەناوچەی سێ گەڵاڵی سەربە شاری دێولان
ڕۆژی شەممە ۱۳ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی
بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.
شیاوی باسە ،ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر لە هاتنەسەر کاری حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تا ئێستە مەکۆی شەڕ بووە و هەردەم لەلایەن هێزە ئەمنی وچەکدارەکانی ئەم دەسەڵاتە خۆسەپێنەوە ملیتاریزە کراوە و بەردەوام هەوڵی داوە بەبیانووی جۆراوجۆر شەڕ و ماڵوێرانی تێدا بنێتەوە وسەرکوتیان بکات ولەو ڕێگەوە گەلانی ناوخۆی ئێرانی پێ بترسێنێ.هەربۆیە سەرەڕای ئەوەی ڕایگەیاندووە کە لە مین خاوێن کراوەتەوە بەڵام هەرجارەو هاوڵاتیەک دەبێتە قوربانی.
بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ٤ هاوڵاتی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان
@kmmkkurdistan


