تورکیا تۆپبارانی عەفرین دەکات

KMMK:
حکومەتی تورکیا و گرووپە تێروریستەکانی گرێدراوی ئەو وڵاتە، گوندێكی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شێراوا-ی عه‌فرینیان تۆپباران كرد.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بۆردومانه‌كه‌ تا كاتژمێر ٤:٣٠ خولەکى ئێوارە‌ به‌رده‌وام بووه‌ و لانی كه‌م ١٠ گولـله‌ تۆپ بەر‌ ناوچه‌وكه‌ كه‌وتوون، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.
تۆپبارانەکانی حکومەتی تورکیا لە کاتێک دایە کە ئەو وڵاتە هەرێمی عەفرینی داگیر کردووە و بە سەدان کەسی سڤیل لەو ناوچەیەی کۆمەڵکووژ کردوە و بە سەدان هەزار کەس ئاوارە بوون، هاوکات هەوڵی گۆڕینی دێمۆگرافی ناوچەکە دەدات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: