KMMK:
۱ بەفرانباری ۱۳۹۷ هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشیان کردە سەر ماڵی شەهرام فەرهادی و بە لێدان و کوتان ناوبراویان دەسبەسەر کردوو و گوێستوویانەوە بۆ زیندان.
جێگای ئاماژەیە شەهرام فەرهادی هەروەها لە ۲۵ سەرماوەزی ۱۳۹۶ هەتاوی لە لایان ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە دەسبەسەر کرا بوو و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتەی ۲۰۰ میلیۆنی ئازاد کرا بوو.
شیاوی باسە کە ناوبراو لە چاڵاکوانانی مەدەنی شاری سنە یەو هەروەها پێشینەی چالاکوانی ژینگە پارێزی و بەشداری لە کەمپەینی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ هاوڵاتیان لە شەنگاڵ و کۆبانی هەبووەو لەو دواییەدا یاریدەری هاووڵاتیانی بوومەلەرزە لێدراوی کرماشان بووە.
شەهرام فەرهادی لە ۲۳ ڕێبەندانی ۱۳۹۶ هەتاوی لە لایان لقی ۱ دادگای کۆماری ئیسلامی لە سنە تۆمەتی هاوکاری کردن دەگەڵ یەکێک لە حێزبەکانی ئۆپۆزسیۆن کوردی دژ بە ئێرانی لێدرابوو و بە ۴ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درابوو کە دوای دەرکردنی سکاڵا لە لایان پارێزەی ناوبراو بۆ ۲ ساڵ زیندان کەم کرایەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


