kmmk:
ڕۆژی دووشەممە ۲۱ی ژانویەی ۲۰۱۹ی زاینیی هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ئوپۆڕاسیۆنێکدا دە هاوڵاتی کوردی دانیشتووی شاری وان لە باکووری کوردستانیان بەتۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەستبەسەر کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە ، پارێزگاری شاری وان ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە و بەتۆمەتی تیرۆر و نانەوەی ئاژاوە دەسبەسەر کراون.
شیاوی باسە دەوڵەتی داگیرکەر وسەرکوتگەری تورکیا بەردەوام بە تاوانی کورد بوون هەڵدەکوتێتە سەر چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی کورد وتەنانەت خەڵکانی مەدەنی کە بیان هەوێ بەزمانی دایکی خۆیان بئاخفێن ودەیاۆ گرێ و لە گرووخانەکانی دەئاخنێ ،بەچەشنێکە هەزاران چالاکوانی سیاسی ومەدەنی و ڕۆژنامەوان و دەرهێنەر ونووسەری کورد بەتاوانی کورد بوون وبەتۆمەتی تیرۆر بێ سەروشوێن کراون ولە گرتووخانەکانی ئەم دەوڵەتە فاشی و سەرکوتکارەدان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان