کۆماری ئیسلامی ئێران ،کەمینەئەتنیکی وئاینیەکان زۆر بە بەربڵاوی هەڵیان دەبوێرێت وبەرەوڕوی گرێ کوێرەیان دەکاتەوە.ئەم هەڵاوردن ودەورەدانانە،کەمینەکانی بەهایی وسونی ویەهودی وزەردەشتی ومەسێحی وئیزەدی ،یاران ،سۆفی ،ئەهلی حەق ،شێخی ،دەروێش (گوناباد)…دەگرێتەوە،جگەلەوانە لق وپۆکانی شێعەی.
دوانزەیی یان مەزهەبی رەسمی ،کەڕەخنەیک لەشێوەی لێکدانەوەی مەلای حاکم بگرێت،بەدەردی کەمینەکانی ئاینی دەچێت .
لەونێوەدا بەهایەکانی ژێر دەستی ئێران بەرپەلاماری هەڵاواردنی بێبەزیانەکەوتون . بزربون و بێ سەروشوێن کردنی ڕێبەرانی کۆمەڵگای بەهایی ،دەسبەسەر و زیندان زۆر وئێعدامی بەهاییەکان وبێوەری بونی بەهایەکان لەکار وفرمانی میری ،بێوەری کردنی لاوانی بەهایی لەخوێندی باڵاوبێبەش کردنیان لەکاروکاسبی وتاڵان کردنی ماڵو سامانەکانیان و دەسبەسەرکردنی نایاسایی دورودرێژ وئەشکەنجەوئازاری زۆر بۆ پاشگەز بونەوەیان لەئاینی بەهایی و وەرگرتنی ئیسلام بەزۆرە ملی ،سڕینەوەی هێماکانی ئاینی بەهایی ،تێکدانی گۆڕستانی بەهایان ،نایاسایی نواندنی هەرچەشنە کۆبونەوەو مەراسمی ئاینی …ئەمانەو زۆری تریش بەشێکن لەو کردەوە دژەبەشەری و جەنایەتکارانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ،دژبەکەمینەئاینیەکان، کەبەهاییەکان بەشێوەی فەرمی ،بێ ماف ترین هاوڵاتی وڵاتی ئێران دێنە ئەژمار.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای ئیدانەکردنی هەڵاوردنەکانی سەپێنراو بەسەر بەهاییەکانی ئێرانداو،هەروەهاکەمینەئاینی و مەزهەبیەکانی تری ئێران ،خوازیاری وەستانی سیاسەتی هەڵاواردنی دژەمرۆیی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.هەربەم پێیە یەکسانی مافی مرۆڤ لە هەبونی ئازادی ڕادەربڕین و بیروباوەڕو ئازادی تاکی کۆمەڵگا یە،لەنەبونی مەزهەب و ئازادی تەواوی بۆپەرەپێدانی ئاینی و نائاینی وسەربەخۆ وئازادەو هیچ کەسێک یان رێکخراوەیکی حکومی مافی نییە ئەم ئازادیە لەکەس بستێنێتەوەیان چوارمێخەی بۆداکوتێ .کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەروەها خوازیاری ئازادی بێ مەرج و شەرتی هەموزیندانیەکی بەهایی وهەموزیندانیانی سیاسی و بیروڕاییە وپێداگرەلەسەرئەوەی کەهەموئەو هەڵاواردنانەی کەبەسەر کەمینەئاینیەکاندا دێت بەزوترین کات وبێ وەدواخستن ڕابوەستێت .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


