خۆکوژی کچێکی قوتابی تەمەن ۱۱ساڵ لە ورمێ وپاڵەوانی بەهێزترین پیاوان لەئیــلام

kmmk:

سێ شەممە ۲۵ی بەفرانباری ۱۳۹۷ کچێکی قوتابی تەمەن ۱۱ساڵ لە ورمێ خۆکوژی کردووە وکەلە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە.
ئەم کچه ۱۱ ساڵانە، قوتابی قۆناغی پێنجەمی سەرەتایی لە قوتابخانەی ئەسغەرزادەی شاری ورمێ بووە ،کە بە خواردنی دەرمان دەستی داوەتە خۆکوژی.

بەگوێرەی هەواڵەکان، باوکی ئەم کچە بەبۆنەی قەرزەوە لە زیندان بووە وبنەماڵەکەی ڕووبەڕووی کێشەی ئابووری ببوونەوە، هەربۆیە وێدەچێ هۆکاری خۆکوژیەکەی هەژاری بووبێت.

بەپێی هەواڵێکی دیکە،یەکشەممە ۲۳ی بەفرانبار، عەلی ئیلاهی لە ئیلام کە ببوو بە پاڵەانی بەهێزترین پیاوەکانبەهۆی بێکاری دەستی دابوویە خۆکوژی و گیانی لە دەست داوە.ناوبراو خاوەنی بڕوانامەی کارناسی باڵا بووە وبەهۆی نەخۆشی وهەژاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی ناوندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەساڵی نوێی زایینی تا ئێستە سێ کەس ،واتە پیاوێک و دوو ژن خۆیان کوشتووە کە بەم کارەساتەوە ڕێژەیان هەڵدەکشێ بۆ پێنج کەس، ژنێک، منداڵێک و سێ پیاو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان