kmmk:
ڕۆژی سێ شەممە ۲۵ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆڵبەرێک بەناوی عەبدوڵڵا یوسفی کوژراو کۆڵبەرێکی دیکه بەناوی ئێحسان خالیدی بریندار بوو.
بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم ڕووداوە لە گوندی ڕازی سەربە قوتووری هەڵکەوتوو لە سنووری ورمێ هاتە ئاراوە.
بە پێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۹وە تا ئێستە ۷ کۆڵبەر کوژراون و۱٤ کۆڵبەریش بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان