بناری قەندیل له لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردمان کرا

kmmk:

سێ شەممە ۱۸ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا چەندد گوندێکی بناری قەندیلیان بۆردمان کرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە بەهۆی ئەم بۆردمانەوە خەسارێکی زۆر بە ماڵی هاوڵاتیانی نزیک بناری قەندیل گەیشتووە وبەکوتەی هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل ئەم بۆردمانە ترس ودڵەڕاوکێی زۆری بۆ دانیشتوانی گوندەکانی بناری قەندیل درووست کردووە ومەترسی لەسەر گیانی شوان وگاوانەکانی سنوورەکە داناوە.

شیاوی کوتنە کە دەوڵەتی تورکیا ساڵانێکە بەشێوەی ڕۆژانە وبەردەوام بۆردمانی گوندەکانی بناری قەندیل وباشووری کوردستان دەکات وسەدان هاوڵاتی دانیشتووی ئەم گوندانەی کردووە بە ئامانج ولە ژن ومنداڵ و خەڵکی ئەم دەڤەرە قوربانی کەوتۆتەوە و تەنانەت زیانی زۆری مادی ومەڕو ماڵاتی ئەم خەڵکە بێ بەرگرییەی لێکەوتۆتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان