دەسبەسەری دوو گەنج لەشاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

kmmk:

لەماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو دوو گەنجی کورد بەناوەکانی بارزان بابەکری و مەهدی کانی سووری خەڵکی گوندی کانی سووری سەربە شاری بانە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری بانە دەسبەسەر و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەگوێرەی هەواڵێکە لە کەمپەینی پارێزگاری کردن لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنییەوە پشتڕاست کراوەتەوە، لەهۆکاری دەسبەسەری وجۆری تۆمەتەکەیان زانیارییەک بە دەست نەگەیشتووە وبنەماڵەی ناوبراوان تا ئێستە سەرەڕای بەدواداچوونی زۆر زانیارییەکیان لەمەڕ شوێنی ڕاگیرانی ئەوان وەچنگ نەکەوتووە.

شیاوی باسە کە ، کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەی ئاشکرا بە دەسبەسەری هاوڵاتیانی کورد لەڕێی هێزە ئەمنی و ئینتزامییەکانییەوە، بن پێ ختنی مافی مەدەنی وسیاسی، لەبەرچاونەگرتنی ئازادی ڕادەربڕین و بیروباوەڕ، نەهێشتنەوەی مافی ژیان و ئەمنییەتی تاکە کەسی، هەڵاواردنی حکوومی، سوکایەتی بە هاوڵاتیانی کوردی کردووە بە بنەما.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان