زۆر بوونی تووندو تیژی دژی ژنان لە باشووری کوردستان (۲٠۱۸)


KMMK:
لەگەڵ ئەوە کە چەند میلیون دۆلار پول لە FN و حکومەتی هەریمی کوردستان بۆ زیاد کردنی زانیاری ژنان لە کوردستان خەرج کراوە بەلام داتاکان نیشان دەدا کە بار و دۆخی ژنان خراپتر بووە. نۆینەری ویژەی FN لە کووردستان ، جان کوبیس ” Jan Kubis” سەبارەت بە کەم کردنەوەی قەتلی ناموسی و تەواوی تووندوتیژێکانی دژی ژنان و سازکردنی خانووەکانی پارێزەری ژنان وپێش گرتن بە یاساکانی فرەژنی لە هەریمی کوردستان و کەم کردنەوەی ئەو توندوتیژیانە دژی ژنان تا رادەی ئیستانداردی ناونەتەوەیی دەڵێت؛ “گەرچی زانیاری لەسەر تووندوتیژی دژی ژنان زیاتر بۆ و کاری بۆ کراوە بەڵام ئێستاش ڕادەیەکی زۆر مەترسیدار لە ژنان و کچان رووبەروی سوکایەتی و نەگەیشتن بە مافەکانی خۆیان دەبن.”
بەرپرسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سەر ژنانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، کوردە عومەر رۆژی ٦ ی نۆامبر بە کانالی NRT كوت کە لە دە مانگی یەکەمی سالی ۲٠۱۸ تووندوتیژی سەر ژنان هەم لە ماڵ و هەم لە سەر کار، بەتایبەتی تووندوتیژی جنسی زۆرتر بووە.
لە ۹ مانگی یەکەمی سالی ۲٠۱۸، ۹۱ ژن کووژراون یا خۆیان کووشتوە، ۲٠۳ ژن سوتیندراون یا خۆیان سووتاندوە، ۸۷ ژنیش تەجاووزیان پێکراوەو ۷۱۹۱ ژنیش شکایەتیان کردوە کە روبەروی تووندتیژی بوون.
شۆخان حەمە رەشید کە پارێزەرە و ۱٤ سالە لەسەر ئەو توندوتیژیانەی ژنان کار دەکا، دەڵێ: زانیاری خەلک زیاتر بووە، ئامارەکان نیشان دەدەن کە ژنان زیاتر وەدوای مافەکانیان دەکەون، بەلام هۆکاری ئەوە کە ئەو تووندوتیژیانە هەر روو لە زیاد بوونن ئەوەیە کە برۆکراسی هەیە و حیزبەکانی سیاسی دەست دە کاری دادگا وەردەدەن و کەسانێک هەوڵ دەدەن، ئەو کێشانە لە ریگای عەشیرە و سەرۆک عەشیرەکان لە دەرەوەی چۆار چێوەی دادگاوە چارەسەر بکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان