خۆکوژی دووکەس لە شاری سەردەشت

kmmk:

ڕۆژی یەکشەممە ۹ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی ، لەشاری سەردەشت گەنجێکی کورد بەناوی کیان مەعرووفی تەمەن ۱۹ساڵ و کوڕی ناسرو ژنێکی گەنج بەناوی ڕەنگین حەسەن نەژاد ۲۸ساڵ تەمەن دەستیان دایە خۆکوژی و کۆتایان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەو ژنە گەنجە بەهۆی کێشەی خاوخێزی دەستی داوەتە خۆکوژی و تەرمی ئەو کوڕە گەنجەیش گوازراوەتەو بۆ نەخۆشخانە و هێشتا هۆکاری خۆکوژیەکەی نەزانراوە.

بەگوێرەی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۸ی زاینییەوە تا دواین ڕۆژی ئەمساڵ ڕێژەی ۶۱ژن و۳۶ پیاودەستیان داوەتە خۆکوژی یان بەهۆکاری کوشتنی نامووسی گیانی خۆیان لە دەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan