فەرزاد ،بەهۆی خەمساردی بەرپرسانی ئیدارەی کارەوە ئاگر لەخۆی بەردەدا

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی پێنج شەمە بڕواری ٦ی جۆزەردانی ۹٥ی هەتاوی کرێکارێکی دەرکراو بەناوی “فەرزاد پەریزەن “بەنزینی خۆی دەڕێژێت و گڕلەخۆی بەردەداو گیانی لەدەست دەدات.

لەڕاپۆرتەکەداهاتوە کە فەرزاد کرێکاری نانەوایەکی شاری کرماشان بوە ،کەبۆ بەدواداچونی و هۆکاری لەسەرکاروەدەرنانەکەی،سکاڵای بردبوەبەر ئیدارەکار و خوازیاری بەدواداچوون بۆ دۆسیەوەدەرناکەی بوە وهەمیش بیمەی بێکاریەکەی وەگەڕ بخات .هەروەها باس دەکرێت بەرپرسانی ئیدارەی کار ،  کرێکاری دەرکراویان خەڵافاندوە و پشت گوێیان خستوە وفەرزاد پەریزەنیش لەوپەڕی بێدەرەتانیداهەڕەشەی خوسوتاندن دەکاو لەوەڵامدا بەرپرسان پێی دەڵێن “هەر غەڵەتێک لەدەستت دێت بڕۆ بیکە ”

فەرزادیش چوارلیتر بێنزین کەپێشتر لەگەڵ خۆی هێنابوی دەیکات بەسەرو ڕوی خویداو ئاگر لەجەستەی بەردەدا لەناگڵپەی گڕداهەر لەوێشدا گیانی لەدەست ئەدا.

پێویستەبەبیری بێنینەوەکەلەم ڕۆژانەی دوایدا کرێکارێکی شارەوانی کرماشان بەهۆی دواکەوتنی مزەی شەش مانگییەوە و خەمساردی بەرپرسانەوە هەوڵی خۆکوژی دەدات و گیانی لەدەست دەدا .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان