ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە دارستانەکانی دەوروبەری سەردەشت

KMMK:رۆژی شەممە ۲ی خەرمانان، دارستانەکانی دەوروبەری گوندەکانی شینوە و بێزیلێ سەربەشاری سەردەشت ئاگریان تێ بەربوو. ئەم ئاگر کەوتنەوە زۆرێک لە دارستان و لەوەڕگەی ناوچەکەی سوتاندووە.

جێگای ئاماژەیە کە: ئەگەری بڵاو بونەوەی ئاگرەکە و سوتاندنی ناوچەکانی تر زۆرە.
تا ئەم کاتە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە هەواڵێک بڵاو نەبوەتەوە، بەڵام هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بیانوی هەبونی هێزی حزبە کوردیەکان، دارستانەکانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگر تێبەردەدات.
ئەمساڵیش وەک ساڵنی پێشوو چەندین دۆنم لە دارستانەکانی کوردستان لە ئاگردا سوتاون و حکومەتی ئێران بچوکترین هەوڵی بۆ کۆنتڕۆڵ و کوژاندنەوەی ئاگرەکان نەخستوەتە گەڕ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان