دەستبەسەری هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران

KMMK

شەممە ۱ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی پەیمان محەممەدی ۲۷ساڵ تەمەن وخەڵکی گوندی ئەڵک سەربە شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کراوە.

پەیمان محەممەدی بەتۆمەتی هاریکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەسبەسەر کراوە وپاش دەستبەسەری گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستە لەمەڕ دۆخی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

بەپێی گوتەی شایەتحاڵان؛ پەیمان محەممەدی لەکاتی دەستبەسەری کەوتۆتە بەر لێدان و ئەشکنجەی زۆر وهەروەها بنەماڵەکەیشی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کامێران هەڕەشەیان لێکراوە کەلەم بارەوە نابێ هیچ چەشنە زانیارییەک بڵاو بکەنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان