kmmk:
۲۵ی سەرماوەز ی ۱۳۹۷ هەتاوی لە شارۆچکەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی پیاوێک بە ناوی دیار مەجید ژنەکەی و سێ منداڵەکەی ئاگر تێبەردا.
سێوان قادر ۲۳ تەمەن حەوت رۆژ دوای منداڵەکانی، دەروون ۱ساڵ تەمەن لارین ۲ساڵ تەمەن و دارین ۵ ساڵان گیانی لە دەست دا.
بە گوێرەی هەڤاڵەکان سێوان قادر پێش گیان لە دەستدانی لە نەخۆشخانە باسی لە سووتاندنی خۆی و منداڵەکانی بەدەستی ئەو زەلامەی کە ژیانی دەگەڵ کردبوو، کردبوو.
شیاوی باسە ، سێوان قادر لە ۲ بەفرانباری ۱۳۹۷هەتاوی دوای حەوت ڕۆژ بەربەرەکانی دەگەڵ ئێش و ئازار گیانی لەدەست دا.
ئەوە جاری یەکەم نییە کە وەها کارەساتێک لە کوردستان ڕوودەدات و بەپێی نەبوونی یاسایەکی قوورس و قایم کە پشتیوانی لە مافە ڕەواکانی ژنان بکات و هەروەها ئیسلامی ڕادیکاڵ و نەبوونی پەروەردەی درووست و کاریگەری سیستمی پیاوسالاری لەو هۆکارانە کە بە ڕۆژانە دەیان کارەساتی دڵتەزێن و نامرۆڤانەی بەم شێوەیەی لێدەکەوێتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان