ک.م.م.ک:
ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ۲۷۲۳ی کوردی، دوو هاووڵاتیبە ناوەکانی ئەبوبەکر مامزادە تەمەن ٥۳ ساڵ، خەڵکی گوندی شەریکەند و ڕزگار بەگزادە تەمەن ٤۰ ساڵ لەلایان ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران وێرای دەستبەسەر کردنی ئەبوبەکر مامزادە هەوڵی پشکنینی ماڵەکەیانیش داوە.
شایانی باسە پێشتی لە ڕێکەوتی ۲٦ی خاکەڵێوە، هێزە ئەمنییەتییەکان برا و خوشکەزای ئەبوبەکر مامزادە بە ناوەکانی ئەحمەد مامزادە و سۆران قاسمییان دەستبەسەر و گوازرایەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسه تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ناوبراوەکان هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س


