خۆکوژی مێرمنداڵێکی ۱۴ساڵ تەمەن لە مەریوان

kmmk:

سێ شەممە ۴ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی مێرمنداڵێکی ۱۴ ساڵ تەمەن بەناوی ئارمین ڕۆستەمیان لە تەپکەی مووسکی شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی دایە خۆکوژی وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە هێشتا هۆکاری خۆکوژی ئەم مێرمنداڵە ئاشکرا نەکراوە.
هەروەها ئەوڕۆ تەرمی پیاوێکی بەساڵاوو لە تەنیشت گۆلی زرێبار دۆزڕاوەتەوە.

شیاوی کوتنە دیاردەگەلی وەکوو خۆکوژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە هەموو تەمەنەکانی وەکوو مێرمنداڵی و بەساڵاچووی پڕ کردۆتەوە ،دەربڕی نادادپەروەری، هەڵاواردن،هەژاری و بێکاری و… کە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرەی پێداوە و هەر ڕۆژە کەلینی ناوبەری چینەکانی کۆمەڵگا لێک دەترازێ.

بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی ۲۰۱۸ی زاینییەوە تا ئێستە ۱۰۶ کەس خۆیان کوشتووە یان بەهۆی کوشتنی نامووسیەوە کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: