خۆکوژی ژنێکی گەنج لەشاری سنە

kmmk:

ڕۆژی یەک شەممە ۲۵ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی ژنێکی گەنجی تەمەن ۲۴ساڵ دانیشتووی گەڕەکی حاجی ئاوای شاری سنە خۆی لە قاتی ۶ی بینایەکەوە(ئاپارتمانەکانی ۱۷۲۸ی یەکەی دگایران) فڕێدایە خوارەوە وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.بەگوێرەی هەواڵەکە تائێستە لەهۆکاری ئەم هەوڵە و هەروەها ناوی خۆکوژەکە ئاشکرانەکراوە.بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماری خۆکوژی وکوشتنی نامووسی ،لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ۵۹ژن و ۳۴پیاو کۆتایان بە ژیانی خۆیان هێناوە کەبە ڕێژەیە ژنان دەگەن بە ۶۰ کەس، یازدە کەسیش بەشێوازی گوماناوی گیانیان لەدەست داوە وسەرجەم ۱۰۵ کەس خۆیان کوشتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان