هەواڵەکان

کوژرانی گەنجێکی تەمەن ۱۷ساڵ لەلایەن پولیسی تورکیاوە

kmmk:
چوارشەممە ۱۲ی دیسەمبەری ۲۰۱۸، گەنجێکی کورد بەناوی جیهان سیهان تەمەن ۱۷ساڵ لەناوچەی ئاتاشەهیری ئەستەنبووڵ لەلایەن پولیس تورکیاوە دەسڕێژی کرایە سەر و وکوژرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە پولیس هەوڵی دا ماشینی ئەم گەنجانە ڕاوەستێنێ کە سێ کەسی تێدا بوو هەربۆیە تەقەی لێکردن وئەم گەنجە کوژراو و کەسێکی دیکە بەناوی ی.س کە دانیشتووی ناو ماشێنەکەبوو دەسبەسەر کرا و گەنجێکی دیکەیش بەناوی گ.س لەشوێنی ڕووداوەکە هەڵهات.

شیاوی کوتنە هاوڕێیانی سیهات بۆ زانیاری وەرگرتن لە ڕەوشتی ناوبراو سەردانی نەخۆشخانەیان کرد بەڵام لەلایەن هێزەکانی پولیسەوە هەڕەشەیان لێکراوە و ڕاگەیانگەیاندووە تەرمی ناوبراو نێردراوە بۆ پزیشکی یاسایی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

گواستنەوەی هاوڵاتییەکی خەڵکی ورمێ بۆ زیندان و دەستبەسەری هاڵاتییەکی مەریوانی

پاش تێپەڕ بوونی ۲ساڵ هاووڵاتیەکی باکووری کوردستان هێشتا لە گرتوخانەی ئێران دایە

روخاندنی مەزارگەی یارسانەکانی رۆژهەڵات بەدەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی