مەریوان/چالاکوانێکی ژینگە پارێز بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

kmmk:
چالاکوانی ژینگە پارێز ئاڕمان غەفوری خەڵکی شاری مەریوان دووشەممە ۱۹ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
شایانی باسە ئاڕمان غەفوری لە ٨ی گەڵاوێژی ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی دەسبەسەر کرابوو و بۆ ماوەی ۳ مانگ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لە ژێر لێپرسینەوە دابوو و دواتر ڕەوانەی زیندانی مەریوان کرا و ڕۆژی ۱۹ی سەرماوەز بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژە پێکردنە کە لە چەن ساڵی ڕابردوودا چالاکوانانی ژینگەپارێز کەوتوونەتە ژێر گوشاری کۆماری ئیسلامی و زۆر جاران ئەندامەکانیان دەسبەسەر کراون.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: