بەرپرسێکی حکومی: کۆڵبەران سنووربەزێننانی ڕاستەقینەن و سزای خۆیان وەردەگرن

Kmmk: لە مانگی سەرماوزی ۹۷ دا ئەوە دووهەمین جارە بەرپرسانی سەربازی حکومەتی دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرشی ڕاستەوخۆ دەکەنە سەر کۆڵبەران و کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەران بە یاسایی و بە مافی ڕەوای کۆڵبەری دەزانن کە گیانی لێ بستێنن.

لە کۆڕێکی هەواڵنێریدا عەلی خوداوەیسی بەرپرسی کومەیسیونی شورای چاوەدێری دراو و شتومەکی قاچاخ لە پارێزگای سنەدا ئاشکرا ڕایگەیاندوە، کۆڵبەرانێک کە دەکوژرێن سنووربەزێنانی ڕاستەقینەن و سەروەری و پیرۆزی سنوورەکان دەشکێنن و مافی خۆیانە کە سزا بدرێن واتە بکوژرێن و بریندار بکرێن.

هاووڵاتی سڤیل کوشتن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە دەست هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بوە بە دیاردەێیکی ڕۆژانە و کاسبکاری کورد نەک هەر لە سنوورەکان بەڵکو دووری دەیان کیلومیتری سنوورەوە بە پێی داتاکان ڕۆژانە هاووڵاتی کورد دەکوژرێن و بەرپرسیارێتی خوێنەکەشی هیچ ناوەندێک وەخۆی ناگرێ. بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی زاینیی ٢٠١٨ وە تاکوو ئێستە ١٥٣ کۆڵبەر کوژران یان بریندار کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان