دەسبەسەری ئەندامی ئەنجومەنی پارتی دیموکڕاتی گەلان لە باکووری کوردستان

kmmk:

ڕۆژی شەممە ۸ی دیسەمبەری ۲۰۱۸ ئەندامی ئەنجومەنی پارتی دیمکراتی گەلان (هەدەپە) وئەندامی کۆمیسۆنی ئاشتی نوورەدین تورگوت دوێنێ لەشاری ئێلح دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو پاش دەستبەسەری گوازراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی تورکیا لە شاری ئامەد.
شیاوی باسە نوورەدین تورگوت لەپێناو هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان بەشداری کردووە لەچالاکی مانگرتن لەخواردن کە دوو ڕۆژ لەشاری ئیلخ بەردەوام بووە.

دەوڵەتی تورکیا لەهەمبەر قڕکردن وئاسمیلاسیۆنی گەلی کورد هەموو ڕێ وشوێنێکی نایاسایی گرتۆتەبەر و زۆرینەی هاوسەرۆکانی پارتە فەرمی ویاساییەکانی ڕاپێچی زیندان کردووە وهەموو چالاکوانان و بانگەشەکەرانی ئاشتی وئازادی دەسبەسەر دەکات و دەنگیان کپ دەکات و هەر دەنگێکی ئازاد کە داوای ئاشتی وبرایەتی گەلان بکات تۆمەتی تیرۆری دەخاتە پاڵ و بێ سەروشوێنی دەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: