kmmk:
لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی حکوومەتی ئێران لەپارێزگای سنە، حوکمی دووساڵ و۱۸۸ڕۆژ زیندانی بۆ چالاکانی کرێکاری شاری کامێران، مێهرداد سەبووری،دڵنیا سەبووری،ئومێد ئەحمەدی،ئارام محەممەدی،شاهۆ سادقی وڕۆژین ئیبراهیمی کەبەتۆمەتی بەڕێوەبردن و بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار دەستبەسەر کرابوون پشتڕاست کردەوە.
بەگوێرەی هەواڵی کۆڵبەر نیووز، ئەم چالاکانەڕۆژی پێنج شەممە ۳۰ی گوڵانی ۱۳۹۵ی هەتاوی بەتۆمەتی بەڕێوەبردن وبەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار و بە بیانووی پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات و بە قازانجی کۆمەڵە،لەلایەن ڕایەدارانی وەزارەتی ئیتلاعات دەسبەسەر و پش ۷ڕۆژ بە شێوەی کاتی وبە بارمتە ئازاد کران.
پاش کۆتایی لێکۆڵینەوە لە دادگای حکوومەتی ئێران لە کامێران دۆسیەکەیان ڕەوانەی لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئێران لە شاری سنە کراو بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی ولەوێدا حوکم درا بە زیندانی کردنی چوا لە توانباران بەڕێژەی ساڵێک ودوو کەسی دیکەیان ۳مانگ ویەک ڕۆژ کەبە ناڕەزایی دەربڕینی پارێزەری تاوانبار کراوان بەڕێز قارەمان کەریمی بەو حوکمە،لەکۆتاییدا لە لقی کواری دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بە سەرۆکایەتی مستەفا تەیاری حوکمەکەیان بەبێ بایەخدان بە بەرگری تاوانبارکراوان و پارێزەرەکەیان پشتڕاست کرایەوە وتەنیا لەهەمبەر سزای دوو کەس لە تاوانبار کراوان بەناەکانی ڕۆژین ئیبراهیمی ودڵنیا سەبووری داشکان هاتۆتە ئاراوە.
حوکمی دیاری کراو بۆ ئەم چالاکانە بەگوێرەی خوارەوەیە
۱ــ مێهراداد سەبووری :ساڵێک زیندانی تەعزیری
۲ــ ئومێد ئەحمەدی: ساڵێک زیندانی تەعزیری
۳ــ ئارام ئەحمەدی: نەوەد ویەک ڕۆژ زیندانی تەعزیری
۴ــ شاهۆ سادقی: نەوەدویەک ڕۆژ زیندانی تەعزیری
۵ــ دڵنیا سەبووری: حوکمەکەی لە؟ساڵێکەوە داشکا بۆ سێ ڕۆژ
۶ــ ڕۆژین ئیبراهیمی: حوکمەکەی لە ساڵێکەوە داشکا بۆ سێ ڕۆژ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان