kmmk:
ئەرسەلان هەدایەتی چالاکی مەدەنی کورد کە چەنددین مانگ لە دەسبەسەری هێزە ئەمنی وئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بوو، بڕیارە پێنجی سەرماوەز لەلایەن دادگای شۆڕشی ئێرانەوە لە کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان محاکمە بکرێت.
ئیتلاعاتی سپای ئێران لە کرماشان سکاڵالێکەری دۆسیەکەیە و خوازیاری محاکمەی ئەم چالاکە مەدەنییەی کوردە.
ناوبراو، یەکشەممە ۱۷ی پووشپەڕی ئەمساڵ ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لەشاری سنە دەسبەسەر وڕەوانەی زیندان کرا.
پێنج شەممە ۲۸ی پووشپەڕ ،ئەرسەلان هەدایەتی هاوڕێ لەگەڵ چوار چالاکی کەلتووری کورد ،مستەفا باقری ئاشنا، سەید ئەردەشیر مووسەوی، شەهریار تەهاماسبی وبیژەن گراوەند لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە کرماشان بە شێوەی دەسبەسەری کاتی گوازرانەوە بۆ زیندانی دیزەڵ ئاوای ئێران لەکرماشان.
ئەو تۆمەتەی نراوەتە پاڵ ئەم دەسبەسەر کراوانە، ” هاریکاری کردنی حیزبەئوپوزیسۆنەکانی کوردی ئێرانی ڕاگەیەندرا بوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان