رێژەیەکی زۆری قوتابیانی کورد لە خوێندن دابراون

KMMK:
مێهدی نامدار، جێگری پەروەردەی دواناوەندی حکومەتی ئێران لە پارێزگای سنە رایگەیاندووە کە ئەمساڵ ١٠%ى قوتابیانی ئەو پارێزگایەی رۆژھەڵاتی کوردستان وازیان لە خوێندن هێناوە.
بە پێی قسەکانی ئەو بەرپرسە ئێرانیە؛ بە گشتی ئەمساڵ ١٧٠٠ قوتابی کوڕ و کچ وازیان لە خوێندن هێناوە کە ٥٠٠ کەسیان لە قۆناغی شەشەمى بنەڕەتى بوون و ١٢٠٠ قوتابیشیان لە قۆناغی نۆیەمی ناوەندى بوون.
جێگای ئاماژەیە کە حکومەتی ئێران سیاسەتی دژایەتی و لەناوبردنی گەلی کوردی لە رۆژھەڵاتی کوردستان گرتۆتە بەر و بە هەموو شێوەیەک هەوڵی دواکەوتووکردنی دەدات.
هیچ دەرفەت و پێداویستییەکانی ئەو ناوچەیەی کوردستان دابین ناکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان