کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی کورد کرایە ئامانجی هێزە ئەمنیەکان

KMMK :

ڕۆژی ۲۶ی گەڵاڕێزانی ۱۳۹۷ کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی کورد تەمەن ۱۵ ساڵ بەناونیشانی “مێهران دەهێستانی ڕاد” لە ناوچەی سنووری شاری سەردەشت کەوتە بەر تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران و بەرکەوتنی فیشەک لەپێی ناوبراو برینداربوو.

بەگوێرەی هەواڵەکە مێهران گوازراوەتەوە بۆنەخۆشخانەی شاری سەردەشت ولەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

شیاوی باسە کە گوشاری هەژاری ونەداری و بێ دەرتانی وای کردووە کە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکان منداڵانی ئەم دەڤەرەیش ڕوودەکەنە کاری گران وپڕ مەترسی کۆڵبەری وقەیرانی منداڵانی کار لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەشە کردندایە.
[هەروەها بەگوێرەی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ۲۰۱۸ی زایینییەوە تا ئێستە ۵۳ کۆڵبەر بەهۆی تەقە و ڕاوەدونان و کەوتنە خوارەوە لەهەڵدێر گیانیان لەدەست داوە و ۸۰کۆڵبەریش بریندار بوون کەسەرجەم ۱۳۳ کۆڵبەر کوژراون وبریندار بوون.]

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان