هەواڵەکان

بنەماڵەی ژینگەپارێز سەحەر کازمی بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری سنە کراون

KMMK

لە ۱٨ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی هێزێک سەربە وەزارەتی ئیتلاعاتی شاری سنە هەڵدەکوتنەسەر ماڵی چالاکی ژینگەپارێزی شاری سنە “سەحەر کازمی” و لەگەڵ دەست بەسەرڕاگرتنی کەرەستەی تایبەتی و کامپیوترکەی هەناردەی گرتوخانەی ئیتلاعات لە شاری سنەی دەکەن .
هەر لەو پەیوەندیەدا ڕۆژی پێنج شەممە ۲٤ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ دایرەی ئیتلاعاتی شاری سنە بە تەلەفۆن بانگهێشتی هاوژینی سەحەر کازمی بەناوی “مادێح فەتحی” هەروەها دایکی سەحەر کازمی بەناوی “مەهنوش ئەمیری” دەکەن و هەر دەستبەجێ بۆ لێپرسینەوە هەناردە ه گرتوخانەی ئیتلاعاتیان دەکەن .
شایانی باسە هێشتا دادگای و سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە هیچ بڕیارێکی لە سەر چارەنوسی سەحەر کازمی دەرنەکردوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

سەردەشت: دەستبەسەری دوو بڕوامەندی کریستیانی

کەمپەینی نا بۆ “وێران‌کردنی سوور” ڕێخرا و دەستی‌بکار کرد

سزای یەک ساڵ زیندان بۆ گەنجێک و ناردنی هاوڵاتییەک لە گرتووخانەوە بۆ زیندانی نەغەدە