لەسێدارەدانی ژنێک لە زیندانی شاری ســنە

kmmk:
سێ شەممە ۲۲ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی ژنێکی کورد بەناونیشانی “شەرارە ئەلیاسی” لە زیندانی شاری سنە بەتۆمەتی کوشتنی پیاوێک لە سێدارە درا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو ماوەی ۵ساڵی بەرێ لەکێشەیەکی بنەماڵەیی بەتۆمەتی کوشتنی پیاوێک بەناونیشانی ” کاوە غوڵاموەیسی” دەسبەسەرو سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا.

شیاوی باسە کە سەرەڕای ناڕەزای دەربڕینی ڕێخراوە مافی مرۆڤییەکان وچالاکانی مەدەنی وخەڵکی مرۆڤ دۆستی شاری سنە وکۆبوونەوەیان لەبەردەم زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەوشارە ،بەڵام مەخابن ئێعدامی دەکەن.

بەگوێرەی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۸ی زاینییەوە تا ئێستە ۵۸ کەس لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارە دراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: