بەیانییەی کۆمەڵێک لە پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەمەڕ مەحکووم کردنی بڕیاری ئەمریکا دژبە سێ کەس لە ڕێبەرانی باکووری کوردستان

kmmk:
کۆمەڵێک لە پارێزەرانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوابەدوای بڕیاری دژەمرۆیی ئەمریکا لەهەمبەر دیاری کردنی خەڵات بڕی ۱۲ملوێن دۆلار بۆ ئەو کەسانەی کە شوێنی نیشتەجێبوونی سێ کەس لە ڕێبەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان ئاشکرا بکەن تەرخان کردووە،بەیانییەیەکیان نووسی وبڵاویان کردەوە کە وەکوو خۆی دەخرێتە بەر ڕای گشتی.

خەڵکی بەشەرەفی کوردستان
وێڕای ڕێزی و خۆشەویستی

لەکاتێکدا ئەمریکا و ئەورووپا لە تیرۆریزمی داعش زەبری گرانیان بەرکەوتووە وبەتەوایش ئاگادارن کە پشتیوانی سەرەکی داعش، ئەردوغان ودەوڵەتی تورکیایە،کە هۆکاری کوشت وبڕ، ناسەقامگیری، شەڕ وتوندوتیژی لە سوریا، عێراق، ناوچەکە وکوردستان وزۆر شوێنی دیکەیشە.

ڕۆژی سێ شەممە ۱۵ خەزەڵوەر لەوپەڕی چاوەڕوان نەکراویدا دەوڵەتی ئەمریکا لە هەوڵێکدا پێچەوانەی یاسا وڕێساکانی مافە نێودەوڵەتییەکان و دژایەتی ئاشکرا لەگەڵ چوارچێوە ئەخلاقی، مرۆیی و پێوەرەکانی مافی مرۆڤ ڕاگەیندراوێکی دژ بە سێ کەس لە باشترین ڕێبەرانی کورد دەرکردووە ولەودا بۆهەر هەوڵێکی کە ببێتە هۆی زانیاری پێدان ودۆزینەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی سێ کەس لە ڕێبەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان چەنددین ملوێن خەڵاتی دیاری کردووە.ئەم دەسپێشخەرییەی ئەمریکا بەبێ هەبوونی زانیاری لەمەڕ خۆشەویستی و شوێن وپێگەی ئەم ڕێبەرانە لەنێوان کوردان وئەو هەوڵانەی ئەم کەسانە لەمەڕ مافی پێشێل کراوی گەلی کورد وهەروەها مسۆگەربوونی ئاشتی ودیمۆکڕاسی لە؟ناوچەکە هاتۆتە ئاراوە.موراد کارایلان، جەمیل بایک ودوورانکاڵکان لە ڕێبەرانی جڤاکی، چاونەترس، شۆڕشگێڕ و باوڕمەند بە مافی مرۆڤن کە هەموودەم لەناو دڵی گەلی نکۆڵی لێکراوی کوردستنن شوێن دانەربوون، ڕاستینەی بابەتەکە لەمەدایە کە دەوڵەتی ئەمریکا دەبوا دژی ڕێبەران و ژنڕاڵە فاشیستەکانی دەوڵەتی تورکیا کە دەستیان بە خوێنی هەزاران ژن ومنداڵی بێ تاوانی کورد سوور بووە هەوڵی دیاری کردنی خەڵاتی بدایەت و محاکمە و لێگەڕینی بۆ بکردایەتن.
ڕێبەرانی کورد تەنیا لە مافی مرۆڤبوونی نەتەوەی خۆیان بەرگریان کردووە وهەوڵی ڕێبەرانی کورد دژ بە داعش و ئەوانەی پشتیوانی لە داعش دەکەن

وهەوڵی ڕێبەرانی کورد دژبە داعش و ئەوانەی پشتیوانی لەداعش دەکەن لە دەوڵەتی تورکیایە ودەبێ ڕێزی لێ بگیردرێ.تیرۆریستی ڕاستەقینە ئەردوغان و ئەو کەسانەن کەلە کۆبانی وعەفرین وباکووری کوردستان هەزاران بێ تاوان،ژنان ومنداڵیان ژینۆساید کردووە.بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا مەحکوومە وهیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئیرادەی نەتەوەی کورد لە پێشوەچوونی مسۆگەرکردنی مافە ئاشتیخوازەکانی ،وگرێدانیان بە ڕێبەرانی خۆیانەوە نابێ ولەو بڕوایەداین پارێزەرانی کورد لەئاستی جیهان دەبێ تێبکۆشن بۆ ئەوەی ئەم بڕیارەی دەوڵەتی ئەمریکا بێ کاریگەر وپووچەڵ بکەنەوە وبەم شێوەیە ناڕەزایەتی خۆمان بەرانبەر بەم بڕیارە نائاوەزی ، هەڵە ونامافپەروەری دەوڵەتی ئەمریکا دژبە ڕێبەرانی کورد ڕادەگەیەنین.

– حسين احمدی نياز
٢- مسعود شمس نژاد
٣- قهرمان كريمی
٤- احسن حسن پور
٥- ژينو الياسي
٦- عبدالله جهان بين
٧- جوانمير عبداللّهی
۸- عثمان مزیّن
٩-مصلح قرباني
١٠-ابراهيم اميني
١١-پويا آزادگان
١٢-حسن محمدي
١٣-جميل اكبري
١٤-امير احمدي
١٥-رسول پروين
١٦- بهروز نعلبندي
١٧-اسماعيل سالاري پور
١٨-سجاد خسروي
١٩-سيد رسول قريشي
٢٠-فرزاد محمدي
٢١-آرش كمانگر
٢٢-عسل پزشكيان
٢٣-هومن مجيدي
٢٤-دنيا محمدي
٢٥-سميرا رمضاني

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان