KMMK:
وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە لەهەمبەر دۆزینەوەی شوێنی نیشتەجێ بوونی ڕێبەرانی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان (پ.ک.ک) خەڵاتی لەبەرچاو گرتووە.
بەپێی ڕاپۆڕتی هەواڵگری ڕۆیتێرز، دوابەدوای چوونی میتۆپالمەر، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئەنقەرە ،باڵۆێزخانەی ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی لەم پێوەندییە بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە واشنگتۆت خەڵاتگەلێکی بەنرخی پێنج ملوێن دۆلار لەهەمبەر وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە “موراد کارایلان ” چوار ملوێن دۆلار بۆ ” جەمیل بایک” و سێملوێن دۆلار بۆ “دوران کاڵکان” خەڵاتی دیاری کردووە.
ئەم هەوڵەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە پارتی کرێکارانی کوردستان،بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستانە و لانیکەم لە چەندد ساڵی ڕابردوو توانیویەتی تەنیا لەناوچەی شەنگاڵ لەباشووری کوردستان گیانی سەدان هەزار مرۆڤی ئێزدی ڕزگار بکات و لەژینۆساید بیان پارێزێ.
ئەم هەوڵەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشێلکاری ئاشکرای مافی مرۆڤ، کۆنڤانسیۆنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێوەندی لەگەڵ پاراستنی ئاشتی، مافی ئەونەتەوانەی ستەمیان لێدەکرێ یە.
سەرەڕای داگیرکاری و کۆلۆنی کردنی باکووری کوردستان لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە،دەیان سەرکوتی دیکەی نەتەوەی کورد لەم بەشەی کوردستان، پ.ک.ک پاراستنی ڕەوای لەمەڕ پاراستنی گەلی کورد بەئەنجام گەیاندووە وبەهیچ شێوەیەک ناکرێ هەوڵێکی لەو شێوەیە بۆ بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد ڕوا بزانرێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای بەرزکردنەوەی ناڕەزایەتی خۆی دژ بە هەوڵی وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا ،داوا لە دەوڵەتی ئەمریکا دەکات؛ پێداچوونەوە له م بریارەی بکات وهەوڵی ڕەوایی و پەرەدان بە هێنانەئارای ئاشتی وپەرێزکردن لە هەرچەشنە لێک کەوتنێک لە ناوچەکە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان