درێژەی قۆڵ پێچ کردنەکان لە کوردستان، دووکەسی دیکە قۆڵ بەست کران
لە درێژەی بانگ هێشت کردن و قۆل بەست کردنەکان،چەندین هاوڵاتی شاری کامیارانی سەربەرۆژهەڵاتی کوردستان ،سەبارەت بە رێ ورەسمی رۆژی یەکی مانگی مەی(رۆژی جیهانی کرێکار)سەر لەبەیانی رۆژی شەمە ۱جۆزەردان “شەعلە گوودەرزی ورۆژین ئیبراهیمی”بانگ هێشتی بنکەی ئاسایش وزانیاری شاری کامیاران کران ولێ پرسینەوەیان لێ کرا. ناوبراوەکان دەبێت بۆ درێژەی پرۆسەی لێ پرسینەوە لە رۆژەکانی داهاتوو بچنەوە بۆ بنکەی ئەمنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کامیاران.
بە پێ هەواڵەکانی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان، شەمە ۲۱مانگی مەی ۲٠۱٦ شەعلە گودەرزی۲٦ساڵە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی وەزارەتی ئیتلاعات لەکامیاران بانگ هێشت ودوای چوار کاتژمێر لێ پرسینەوە پێی راگەیاندرا دەبێت بۆ درێژەی لێ پرسینەوە کان رۆوژی دووشەمە دووبارە سەردانی ئەم بنکە ئەمنیەتیەبکات.
هەروەها سەرلەبەیانی هەمان رۆژ رۆژین ئیبراهیمی ۲٤ساڵە بانگ هێشت کراو لە دوای چوار کاتژمێر لێ پرسینەوە بەهەمان شێوە پێی راگەیاندرا دەبێت رۆژی سێ شەمە سەردانی بنکەی ئاسایش بکات بۆ درێژەی لێ پرسینەوەکان.
پێشتریش لە رۆژی پێنج شەمە۳٠گوڵانی۱۳۹۵هەتاوی هێزەکانی سەربە ئیتلاعات لە کامیاران رۆیشتنە بەر ماڵی چوار چالاکی مەدەنی ئەم شارە بەناوەکانی”ئارام محمدی،شاهۆ سادقی،میهرداد سەبووری و ئومێد ئەحمەدی”دوای قۆڵ بەست کردنیان بە کۆی شتوومەکە شەخسیەکان وەک شتە ئیلکترۆنیەکانیان راگوێزی شوێنێکی نادیاریان کردن.
قۆڵ بەست کردن وبانگ هێشت کردنی چالاکانی سیاسی ومەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان لە حاڵێک دایە کە رێژەیەک زۆر لە چالاکانی سیاسی مەدەنی ئەم بەشەی کوردستان لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دان.
لەم گیراوە سیاسیانە “محمد سدیق کەبوودوەند، زەینەب جەلالیان،رەمەزان ئەحمەد کەماڵ وئەفشین سۆهراب زادە”ن کە کۆی ئەم بەندکراوانە لە دۆخێکی دژواری جەستەیی دا بەسەر دەبەن و پێویستیان بە چاودێری وچارەسەریە پزیشکیەکان هەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان