بە هۆی هێرشەکانی حکومەتی تورکیا، مناڵێک گیانی لەدەستدا و دو رۆژنامەنووس بریندار بوون

KMMK:
پێنج شەممە یەکی نوامبر، لە ئەنجامی بۆردمانی حکومەتی تورکیا بۆ سەر شاری گرێ سپی کچێکی مناڵ بە ناوی سارا گیانی لەدەستداوە.
ئەو کچە منداڵە لە کاتی گەرانەوە لە قوتابخانە کراوەتە ئامانج.
هەروەها لە هێرشەکانى دەوڵەتى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان ٢ پەیامنێری ئاژانسى هەواڵی هاوار بریندار بوون.

ئاژانسى هەواڵی هاوار (ئانها – ANHA) بڵاویکردەوە، پەیامنێرانیان گولیستان محەمەد و ئیبراهیم ئەحمەد لە کاتى ڕۆماڵکردنی هێرشەکانى دەوڵەتى تورکیا بۆ سەر گرێ سپی لەلایەن سوپاى تورکیاوە کراونەتە ئامانج و بریندار کراون.

سوپاکەی تورکیا هاوکات لەگەڵ بۆمباران، فەرمانی بە قرناس بەدەستەکانی کردوە کە خەڵک لە رۆژئاوای کوردستان بە ئامانج بگرن و تیروریان بکەن. لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو حکومەتی تورکیا چەندین جار هێرشی کردۆتە سەر رۆژئاوای کوردستان، بەڵام کۆمەڵگای جیهانی و کوالیسیۆنی هاوپەیمانان دژ بە داعش هیچ هەڵوێستی جددیان نیشان نەداوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان