دەسبەسەری سێ هاوڵاتی کورد لە شاری شنۆ

kmmk: ڕۆژی پێنج شەممە ۱۰ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری شنۆ دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەگوێرەی هەواڵەکە ، ناونیشانی ئەم هاوڵاتیانە بریتییە لە “سەلام مەردان ” تەمەن ۲۷ساڵ و کوڕی خالید وخەڵکی گوندی سووجە و “جەبلی وەیسی” خەڵکی دەشت بێڵ لە شوێنی کارەکەی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری شنۆ دەسبەسەر کراون.

هەروەها لە ڕاپۆڕتێکی دیکەدا هاوڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شنۆ بەناونیشانی “ئەمیرحاجی پوور” لەچەندد ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە  لەم شارە دەسبەسەر کرابوو وهەروەها لە چارەنووسی ئەم کەسانە تائێستە هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: