بێ ئاگایی لە چارەنووسی شۆڕش تەهماسبی گیراوی چالاکی مەدنی شاری سنەی رۆژهەڵاتی
بە پێی هەواڵە راگەیاندراوەکان بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، شۆڕش تەهماسبی چالاکی مەدەنی شاری سنەی رۆژهەلاتی کوردستان رۆژی چوارشەمە ۲۹گوڵان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە قۆڵ بەست و راگوێزی شوێنێکی نادیار کراوە.
بە تێ پەڕ بوونی چوار رۆژ لە قۆڵ بەست بوونی ئەم چالاکە مەدەنیە هێشتا بنەمالەکەی ئاگاداری دۆخی کوڕەکەیان نین.
شۆڕش تەهماسبی چالاکی مەدەنی سنە،ئەندامی رێخراوی “زنان ئازەر میهر و ئەنجومەنی شاهۆ”یە.
ئەم هەڵسووراوە مەدەنیە پێشتر لە سالەکانی۸۷و۹۱ی هەتاوی قۆڵ بەست ولێ پرسینەوەی لێ کرابوو.
جێگەی سەرنجە کە لە حەوتووی رابردوودا چەندین چالاکی مەدەنی دیکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان قۆڵ بەست کرابوون.
بانگ هێشت کردن و لێ پرسینەوە لە “شوعلە گودەرزی و رۆژین ئیبراهیمی”نموونەی ئەو لێشاوی قۆڵ بەست کردنانەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
رۆژێ شەمەی رابردوو یەکەمی مانگی جۆزەردان دوو شارۆمەندی کامیارانی شوعلە گودەرزی و رۆژین ئیبراهیمی بانگ هێشتی بنکەی ئاسایش و زانیاری کامیاران کران وسەبارەت بە رێ و رەسمی یەکی مانگی مەی رۆژی جیهانی کرێکار لی پریسنەوەیان لێ کرا.
ناوەندی ئەمنی بەناوبراوانی راگەیانداوە کە رۆژی سی شەمە ٤جۆزەردان دەبێت دووبارە سەردانی ئەو بنکە بکەن بۆ بردەوامی لێ پرسینەوە کانیان
شایانی باسە رۆژی سی مانگی گوڵان هیزەکانی سەربە بنکەی ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کامیاران لە هەوڵێکی جیاگانە دا دەستیان داوەتە قۆڵ بەست کردنی چوار چالاکی شاری کامیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان وڕاگوێزی شوێنێکی نادیاریانی کردوون.
ئارام محمدی،شاهۆ سادقی،میهرداد سەبووری و ئومێد ئەحمەدی ئەو چوار گیراوەی شاری کامیارانن،کە بەبێ بەڵگە وڕوون کردنەوە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی وەزارەتی ئیتلاعات لە ماڵەکانیان قۆل بەست و بە کۆی شتوومەکە شەخسیەکانیانەوە ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار کراون.


