سێرە گرتنی هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی / ئەمجارەیان کاسبکارێکی بۆکانی قوربانیە

KMMK,

ڕۆژی ۲۰ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای ورمێ لە نێوان جادەی بۆکان میاندواو سێڕە لە کاسبکارێکی کورد بەناوی عەلی نەسیری دەگرن و وەبەر دەسڕێژی فیشەکی دەدەن .
عەلی نەسیری سەری وەبەر فیشەک دەکەوێت و لەدوای ٦ ڕۆژ(۲٦ی ڕەزبەر ) لە نەخۆشخانەی مهاباد گیانی لە دەست دەدات .
فەرمانی خامنەیی و ئاتەش بە ئیختیار بۆ گیانی کورد کوشتن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نە پەیوەندی بە سنوورە هەیە و نە لێ پێچینەوەش لە هیچ پاسدار و سەربازێک دەکرێت کە کاسبکارێکی کورد بکوژێت و ئەمە جۆرێکە لە درێژەی فتوا کەی ۲٨ی گەلاوێژی ٥٨ی خومەینی دژی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان