کارمه‌ندێکی ستێرک تیڤی، که ماوه‌یه‌کی زۆره له شه‌نگال به‌رنامه‌ی تایبه‌ت و کاری په‌یامنێری بۆ ستێرک تیڤی ده‌کات، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی پارتی-یه‌وه ده‌ستگیرده‌کرێت.
بە گوێری هەواڵی بڵاو کراوە لە لایەن ناوەندی هەواڵی رۆژنیوز ،ئه‌یسه‌ڵ ئا‌ڤێستا، په‌یامنێر و ئاماده‌کاری به‌رنامه‌ی ستێرکا ژیان، دوێنی له کاتێکدا، که بۆ دروستکردنی به‌رنامه‌یه‌ک چووبووه زێدی پیرۆزی ئێزدییه‌کان (لالش) لە باشووری کوردستڵن ، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، کە لەو ناوچەیە سەر بەپارتی دیموکراتی کوردستانن، ده‌سته‌به‌سه‌رکرا.
ئه‌یسه‌ڵ ئا‌ڤێستا، که به‌رنامه‌ی ستێرکا ژیان (STERKA JÎYANÊ)، بۆ ته‌له‌فیزۆنی ستێرک ئاماده ده‌کات، دوێنێ، کاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ، له‌کاتێکدا خه‌ریکی ئاماده‌کردنی به‌رنامه‌که‌یبوو له‌سه‌ر جه‌ژنی شیخانی ئێزدی له شه‌نگال، له‌لایه‌ن هێزی ئاسایشی پارتی-ه‌وه ده‌سته‌به‌سه‌رکرا و ره‌وانه‌ی شاری دهۆک کرا.
گیران و دەسبەسر کرانی چالاکانی بواری مێدیا و هەروەها ئەندامانی رێکخراوە خزمەتگوزاریەکان کە یارمەتی رۆژئاوایی کوردستان دەکەن، ماوە ماوە لە باشووری کوردستان روو دەدات و ئەوە نارەزایەتی گەورەی خەڵکی لێ کەوتۆتەوە و خەڵک رخنەی ئەوە دەگرێت، باشووری کوردستان بەجێگەی ئەوەی کە یارمەتیدەر و پشتی رۆژئاوایی کوردستان بێت، کێشەیان بۆ دەنێتەوە، جێی ئاماژەیە رووی رخنەکان پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی دەگرێتەوە کە لەو ناوچانە هێزی باڵادەستن.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە ئەو هێزە کوردستانیە، خەندەقی بە درێژایی نێوان باشوور و رۆژئاوایی کوردستان لێ داوە و گەلیکورد بەچەندین جار هەڵوێستی نارەزایەتی لەم بارەوە دەربڕیوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان