ئەمجارەیان لە ئیسفەهان پەتی سێدارە بۆ کورد هەڵخراوە

kmmk
ڕۆژی ۲٤ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی لە گرتوخانەی ناوەندی ئیسفەهان هاووڵاتێیکی کورد بەناوی “مەولود شاحوسەینی” لە سێدارە درا.

بە پێی هەواڵ مەولود شاحوسەینی خەڵکی دیواندەرە و ۲۹ ساڵ تەمەن بە تۆمەتی بازەرگانی بە مادەهۆشبەرەکان لە ساڵی ۱۳۹۳ وە سزای ئێعدامی بۆ بڕابویەوە .
ناوبراو لە زیندانی نەجەف ئاوا ئیسفەهانەوە بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی هەناردەی زیندانی ناوەندی ئیسفەهان کرابوو .
هەرچەن بەپێی یاسای نوێی پەسەندکراوی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران سزای ئێعدامی کەسانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لە سێدارەوە بۆ زیندان گۆڕدرابوو بەڵام تا ئیستا هاووڵاتیانی کورد لەو یاسایە بێبەش کراون و ئەمە دوویەمین کوردی ڕۆژهەڵاتە لە دوای دەرکردنی ئەو یاسایە ئێعدام دەکرێت !
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان