عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری لەلایەن دادگاوە سزا درا

KMMK: چوار شەممە ۲۵ی رەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی، عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری کورد خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە بڕواری ۱۱ی گوڵانی ۱۳۹۷ بە تاوانی بەشداری لە رۆژی یەکی مەی ” رۆژی نێونەتەوەیی کرێکاران” دەست بەسەر کرابوو، لە لایەی بەشی ۱۰۳ی دادگەی تاوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز بە دانی ۲۰۰ هەزار تمەن سزا درا.

ئەم چالاکە کرێکاریە هەروەها لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی رابردوو دومانگ بەندیخانەی بەسەردا سەپێندرابوو و پاش بەسەر بردنی کاتی سزاکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا. هەروەها لە ۲۷ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا لە دۆسیە سازیەکی دیکەدا بە تاوانی ” هەوڵ دژە حکومەت لە رێگای وتووێژ لەگەڵ میدیا دەرەکیەکان” بۆ جارێکی تر درابوە دادگە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان