خۆکوژی زیندانییەکی کورد لە ورمێ

kmmk: شەوی ڕابردوو ۱۸ی ڕەزبەری ۹۷ی هەتاوی زیندانییەکی کورد بەناونیشانی “محەممەد ئاهوپا” تەمەن ۳۳ساڵ و خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ لە گەرماوی بەندی ۱۵ دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە تۆڕی هەواڵگری هێرانا پشتڕاستی کردۆتەوە ناوبراو ۲۵ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە و تەنیا ۶ ساڵ لەحوکمەکەی تێپەڕاندووە و تاوانی ناوبراو ماددە هۆشبەرەکان بووە و هۆکاری خۆکوژییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە کە داوای پشوو (مەرەخەسی) کردبوو ،لەپاش ئەوەی وڵامی ئەرێنی پێ نادەنەوە خۆی دەکوژێ.

جێی بیرهێنانەوەیە بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسان و وڵام نەدانەوە بە داواکارییەکانیان بۆ چوونەدەرەوە لەزیندانەکان، هەڵدەکوتنە گیانی خۆیان و بۆ وێنە ۲۷ی گەلاوێژی ئەمساڵ لەزیندانی سنە ۵زیندانی بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی و وڵام نەدانەوەی دادوەری چاودێر دەستیاندایە خۆکوژی کە لەو ناوەدا ئێقباڵ خوسرەوی تەمەن ۳۶ساڵ لەبەندی ۶ی زیندانی کۆماری ئیسلامی لە سنه گیانی لەدەستدا. ڕێکەوتی ۲٤ی گەلاوێژیش زیندانییەک لە زاهیدان هەربەو هۆکارە لەڕێی خواردنی حەبەوە کۆتایی ژیانی خۆی هێنا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان