پشتڕاست کردنەوەی حوکمی ۲۲ساڵ زیندانی بۆ دوو هاوڵاتی کوردی تاوانبار بە ئەندامەتی لە یەکینەکانی پاراستنی گەل

پشتڕاست کردنەوەی حوکمی ۲۲ساڵ زیندانی بۆ دوو هاوڵاتی کوردی تاوانبار بە ئەندامەتی لە یەکینەکانی پاراستنی گەل
KMMK:
۳۱ی خەرمانانی ۱۳۹۷، حوکمی دوو هاوڵاتی کورد بەناوەکانی “ڕەحیم مەحموودی ئازەر ” و ” مستەفا قادر زەینەب” کە پێشتر هەرکامیان بە ۱۱ساڵ زیندان مەحکووم کرابوون، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ورمێ وە پشتڕاست کراوە.

ڕەحیم مەحموودی ئازەر، کوڕی عەبدواڵڕەحمان، ۲۰ ساڵ تەمەن و دانیشتووی ورمێ و مستەفا قادر زەینەب، کوڕی ڕەسووڵ، ۲۸ساڵ و دانیشتووی شاری بۆکان،کەچەندد ساڵ پێشتر لەهەمبەر شەڕلەگەڵ هێزەکانی داعش ،بوون بە ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ڕۆژئاوای کوردستان.

تۆمەتی ئەم دوو هاوڵاتییە کوردە،ئەندامەتی لە یەکینەکانی پاراستنی گەل (ypg)، و تێوەگلانی دژە ئەمنییەتی و پڕوپاگەنددە دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوزەد کراوە.

جێگەی باسە کەئەم دادگایەلەکاتێکدا بەڕێوە چووە کە ناوبراوان بێبەری بوون لە مافی هەبوونی پارێزەر لە دادگا.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مستەفا قادر زەینەب لەشاری دیمەشقی وڵاتی سووریا لەلایەن سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکاتێکدا کە بەهۆی شەڕ لەگەڵ داعش بریندار بوون، دەسبەسەر کرابوونوپاشان دەگوازرێنەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لەتاران.
پاشان لەدوای سێ ڕۆژ لێپرسینەوە دەگوازرێنەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ وحوکمی ۱۱ساڵ زیندانیان پێ ڕادەگەیەنرێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان