هەواڵەکان

ئەرسەلان بۆڕنا شرۆڤەکاری کورد سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

kmmk:
۲۸ خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، پەسەندی سزای دادگەی سەرەتایی لە لایەن دادگەی پێداچونەوە، بە چالاکی مەدەنی کورد «ئەرسەلان بۆڕنا» راگەیەندرا.

بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: «ئەرسەلان بۆڕنا»، ئەمساڵ هاوکات لەگەڵ دامەزراندنی یەکەمین رۆژنامەی کوردی (دووی گوڵان) لە لایەن دادگەی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەهابات موحاکمە کرا و بە تۆمەتی ریکڵام دژ بە حکومتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگای نوسینی بابەتگەلێکەوە لە سەر «بەرگری لە مافی ژنان، روداوەکانی پەیوەندی دار بە عەفرینەوە، رفراندۆمی باشوری کوردستان و رەخنە گرتن لە حکومەت» بە یەک ساڵ بەند کردنی تەعزیری سزا درابو کە ئەم سزایە لە لایەن دادگەی پێداچونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەهاباد پەسەند کرایەوە و بە ناوبراو راگەیەندراوە.»

ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا دەڵێت: «ناوبراو چواری رەشەمێ ۹۶ لە لایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەهابادەوە بانگهێشت کرابوو و دواتر دەست بەسەر دەکرێت و پاش پێنج رۆژ بە دانانی بارمتەی ۲۰ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی و تا رۆژی دەر کردنی سزاکەی ئازاد دەکرێت.»

ئەرسەلان بۆڕنا سەرەتای مانگی رەزبەری ئەمساڵ بۆ بەسەر بردنی ماوەی سزاکەی دەبێت خۆی بناسێنێت بە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەهاباد.

جێگای ئاماژەیە: ناوبراو پێش دەست بەسەر کردن بە هۆی نوسینەکانیەوە چەندد جار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری مەهاباد بانگهێشت کرابو و خرابویە ژێر لێکۆڵینەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

بانگهێشتی دووبارەی ئەسکەندەر لوتفی ئەندامی دەستەی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بۆ دادگا

ئاگرکەوتنەوەی ئەمجارە لە دارستانەکانی جوانڕۆ

هاووڵاتیەکی دەڤەری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا