هەواڵەکان

سەرهەڵدانی نەخۆشی لە مەریوان بە هۆی کۆ کردنەوەی ناتەندروستی زبڵ لەو شارەدا

‌KMMK: عیرفان حوسەینی مودیری جێ بەجێ کار ئەنجومەنی سەوزی چیا مەریوان ، ئاماژەی بە فڕێدان و کۆکردنەوەی ناتەندروستیانەی زبڵ و زاڵ لە شاری مەریوان کرد و کوتی زیاتر لە دوو ساڵە کە شوێنی رشتنی زبڵی مەریوان بۆتە کارەساتێکی گەورە لەم شارە.

پێشتر و بتر لە پانزە ساڵ بوو کە ئەم زبڵانە لە گوندی عەسراوێ لە پێنج کیلۆمەتری باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەم شارە کۆدەکرانەوە کە خەڵکی گوندەکە بە هۆی ڕشتنی زبڵ لە شوێنی حەوانەوە و ژیانیان چندین جار نارەزایەتیان دەربڕی و سکاڵایان لە لای کاربەدەستانی شار و پارێزگا تۆمار کرد .

هەروها وتی کە خەڵکی مەریوان بە هۆیی بڵاو بونەوەی نەخۆشی کە هۆکاری ئەم زبڵ و زاڵەیە لە شوێنی ژیانی ئەوان، توشی چەندە ها نەخۆشی سیەکان و دڵ و هتد بون کە تەنانەت منداڵەکانیش بە ناتەواوی (کەم ئەندامی ) لە داییک دەبن.

عیرفان حوسێنی لە درێژەی وتەکانی دا وتی: بە پێ سەر هەڵدانی ئەم جۆرە نەخۆشیانە چەند کات لەمەو بەر وا بڕیار بو کە کارگاێکی ریسایکلین بۆ ئەم زبڵ و زاڵە دروست بکرێت کە هەر جارە و کاربەدەستانی شارەوانی و پارێزگر پەیمانیان بە خەڵک دەدا بەڵام تاکوو ئێستا هیچ شتێک لەم بارەیەوە نەکراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

په‌رله‌مانی توركیا مافی په‌رله‌مانتاری له‌ دوو په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ سه‌نده‌وه‌

بانگهێشت کردنی بنەماڵەی عوسمان ئیسمائیلی چالاکی کرێکاری کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

مەریوان/خۆسووتاندنی ژنێکی دیکە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان