هەزار هیکتار لە دارستانەکانی مەریوان لە ئاگردا سوتا

‌KMMK: بە پێ وتەکانی چالاکانی ژینگەی مەریوان لە ۹ڕۆژی ڕابردو نیزیکەی ۱۰۰۰ هیکتار لە دارستانەکانی مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچون.

زیاتر لە هەزار هیکتار لە دارستانەکانی دەوروبەری مەریوان لە ۹ ڕۆژی ڕابردو لە ئاگرتێبەردانی بە ئەنقەست سوتاون کە جیا لە پارێزەرانی ژینگە و هاوشاریان هیچ دام و دەزگاێکی حکومی بەشداری ئەم ئاگر کۆژاندنەوەی نەکردوە، ئەگەر چی هەشت جار ئەم ئاگرانە لە لایەن خەڵک و پارێزەرانی ژینگە دەکوژێنەرێنەوە بەڵام هەر جار لە لایەن دار و دەستەی حکومەت ئەم ئاگرانە هەڵدەگریسێنەوە.

عیرفان حسێنی لە چالاکانی ژینگە لە وتو وێژێکدا لەگەڵ ئیلنا لە بێ باکی و بە هانا نەهاتنی کاربەدەستان و بە تایبەت قایم قایمی ئەوشارە ناڕەزایی نیشان دەدات.

چالاکێکی ژینگەش هەروەها لە سوتانی بەدەست و بەرنامە بۆ داڕێژراوی دارستانەکان دەدوێت و پشت راستی دەکاتەوە.

لە لاێکی تر ئیسماعیل مەنوچێهری سەرۆکی ئیدارەی سروشتی مەریوان کوتویە  ۹۰ ٪سوتانی دارستانەکان بە دەست و بەرنامە بۆ دارێژراو بوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان