خۆکوژی شارۆمەندان لە رۆژهەڵاتی کوردستان درێژەی هەیە

kmmk: رۆژی ۲۳ی خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، کچێکی لاو بە ناوی ” سومەیە ” لە شاری سنە لە رێگای بەکار هێنانی لەچکەکەی خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە لایەکی ترەوە لە رۆژی ۲۰ی خەرمانان کچێکی گەنج بە ناوی ” میهەن” لە شاری ئیلام بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە درێژەی تراژیدی خۆکوژیەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان راپۆرتەکان لە ناوچەی سەیوانی سەر بە ئیلام ئەوە دەگەیەنن کە: لە رۆژی ۱۹ی خەرمانان پیاوێکی گەنجی ۲۴ ساڵان بە ناسناوی ” ح. عباسی ” ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی راپۆرت و لێکۆڵینەوەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، خۆ کوشتنی گەنجان لە رۆژهەڵاتی کوردستان زۆرتر بە بۆنەی کێشەی بنەماڵەیی، زاڵبونی کولتوری پیاو سالاری، هەژاری و بێکاری و نەبونی ناوەندی کارا بۆ چارەسەر کردنی گرفتگەلی گۆڕەپانی بەدی هێنانی مافی ژنان و لاوان لە بەرانبەر کلتوری پیاو سالارانەی کۆمەڵگا و سیستەمی حکومەتی سەرچاوە دەگرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان