KMMK:
سێ شەممە ۲۰ی خەرمانانڕۆژێک بەرلە مانگرتنی سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ۷کەس لە هاوڵاتیانی شاری ڕەبەت سەربە سەردەشت لەلایەنئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
ناونیشانی تاقمێک لە هاوڵاتیانی دەستبەسەر کراو کە بەدەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە بەشێوەی خوارەوەیە.
جەعفەر ڕەسوڵپوور، بەهمەن ددان ساز، محەممەد خەڵکی گوندی لەیلانە، محەممەد ئەمینی خەڵکی گوندی سوێروێ، وەفا و محەممەد خەڵکی گوندی جبرەند.
تاکاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە ناونیشانی کەسی حەوتەم دەرنەکەوتووە.
ئەم کەسانە ڕۆژێک بەرلە مانگرتنی سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناڕەزایەتی بەرانبەر بە ئێعدامی زیندانیانی سیاسی کوردی مەحکووم بە ئێعدام ، بۆردمانی حیزبە کوردستانییەکان وگیان بەختکراوانی و تیرۆری شەش کەس لە هێزەکانی پاراستنی کوردستان (YRK)، دەسبەسەر کراون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پێمان گەیشتوون، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێران لەشاری سەردەشت ئەم کەسانەیان دەسبەسەر کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان