KMMK:
بە پێی هەواڵەکانی گەیشتوو و لەسەر ڕاگەیاندنی ناوەندی ئەژمارگەری وڵاتی ئێران ڕێژەی بێکاری ژنانی شارستانی تەمەن ۱٥ بۆ ۲۹ ساڵان لە شارەکانی ڕۆژهەڵات کوردوستان ۷۱.۸ لە سەد ڕاگەیەنرا، کە ڕادەی ۲۱.۱ لە سەد زۆرترە لە ڕادەی باقی شوێنەکانی وڵات.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هێزی کار لە وڵات، ڕۆژهەڵاتی کوردوستان زۆرترین ڕێژەی بیکاری ژنانی شارستانی لە چاو شوێنەکانیتری ئێران لە خۆ دەگرێت.
لە ڕاپۆرتی ناوبراودا کە لەم دوواییانەدا بڵاو کراوەتەوە ڕێژەی فەرمی بێکاری ژنانی شارستانی گەیشتووتە ئاستی قەیراناوی خۆی.
جێی باسە کە بە سەرنج خستنە سەر سیاسەتە ناکارامەکان، یاسا دەست و پەل گیرەکان، و تێڕوانینی تەواو کەرەستەیی بەرپرسانی دەسەڵاتداری بۆ ژنان ئەم چینەی کۆمەڵی خستۆتە پەڕاوێزەوە.
جێی باسە لەو لەیەنەوە کە شارەکانی کوردوستان غەیرە سەنعەتین و تاقمێکی زۆر کارخانە و کارگەی سەنعەتی تیا نیە لە بواری ڕێژەی
بێکاریەوە سەرووتر لە کۆی گشتی هموو وڵاتە.
کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردوستان