kmmk: چوارشەممە ۱۴ی خەرمانانی ۹۷ ڕایەدارانی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج زیندانیانی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام ” زانیار و لوقمان مورادی” یان گواستەوە بۆ بەندی سپا.
ئەم گواستەنەوەیە بە بیانووی چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسایەتی زیندان هاتۆتە ئاراوە. ئەم دوو زیندانییە بە شێوەی جیاواز داوایان لێکراوە لەبەند وەرنە دەرەوە و هاوکات گواستونیانەوە بۆ بەندی سپا کە لەژێر چاودێری ئیتلاعاتی سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات دایە.
گواستنەوەی کوتوپڕی ئەم زیندانیە مەحکووم بە ئێعدامانە دڵەڕاوکێی ئەگەری ئێعدامی ئەوانی پێک هێناوە. لەهۆکاری گواستنەوەی لوقمان وزانیار زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
جێگەی باسە پێش دوو مانگ، کۆماری ئیسلامی لە هەوڵێکی تیرۆریستی دا باوکی زانیار مورادی(ئێقباڵ مورادی) لە شاری پێنجوێنی باشووری کوردستان تیرۆر کرد.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان