بەرزڕاگرتنی یادی ئێقباڵ مورادی لە ئۆسلۆ

kmmk:
لەسمینارێک لە ئۆسلۆ یادی ئێقباڵ مورادی ئەندامی تیرۆرکراوی شۆرای ڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەرز ڕاگـــیرا.
ئەم سمینارە لەلایەن پلاتفۆڕمی دیمۆکڕاتیکی بزوتنەوە وگەلانی ئێران بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی ئێقباڵ مورادی و گیان بەخت کردوانی هێرشەکانی ئەم دوایانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو.

لەم پڕۆگرامەیەدا پاش ڕێزلێنان لە گیان بەختکردوانی ڕێگەی ئازادی و گەلێک یادنامە لە ژیاننامەی ئێقباڵ مورادی، نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هاوڕێ سەعید سەنەندەجی ڕاپۆڕتێک لە دۆخی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ وێنە دۆخی ژیان وکاری هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئاماری بێکاری، هەژاری، دۆخی کۆڵبەران، زیندانیانی سیاسی وئەو کەسانەی کەلە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران ئێعدام یان بە ئێعدام مەحکووم کراون ،وروژاند.

هەرلەم پێوەندییەدا، وەحید محەممەدی لە چالاکانی ماڵپەڕی چەتری شەقام بابەتێکی لەمەڕ تیرۆرە ئامانجدارە دەوڵەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران خستە بەرباس.
پاش ئەوە “بەسە شاماری” لەئەندامانی پلاتفۆڕمی بزوتنەوەکان وگەڵانی ئێران بابەتێکی بەناونیشانی پێویستی هاریکاری وهەموو؟لایەنە بۆ دەرچوون لە قەیرانی هەبوو،هەروەها “ئەهوەن چیاکۆ” ئەندامی کۆدار شیکارییەکی بەنرخی لە پێوەندی لەگەڵ ڕێکار و ئامانجەکانی ئەو پڕۆژەیەی کەکۆدار پێشکەشی کردبوو خستە بەباس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــــــتان

%d bloggers like this: