KMMK:دووشەممە ۵ی خەرمانان، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران، ئارام یوسفی هاوڵاتی کوردی دانیشتووی سنەی دەسبەسەر کرد.
هێزە ئەمنییەتی وئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ناوبراو، پاش پشکنینی کەل وپەلەکە، ناوبراویان گواستەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەم هاوڵاتییە کوردە ۲۷ساڵ تەمەنە، خێزاندار و سەرقاڵی ڕاگواستنی موسافیر لەناوشار سنـــەدایە.
جێگەی باسە کە حکوومەتی ئێران بە چڕردنەوەی گوشار وهەڕەشە بۆسەر هاوڵاتیانی کورد لەهەوڵی ئەوەدایە کە ئاڵۆزی ودڵەڕاوکێ لا ناوچە جۆراوجۆرکانی ڕۆژهەڵاتی کوردســـتان بڵاو بکاتەوە وسیاسەتە ئەمنییەتییەکانی خۆی گەڵاڵە بکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــــــــتان


